‌زەبرێكی كوشندە بەر بەرشەلۆنە كەوت

وێستگە سپۆرت-

یانەی بەرشەلۆنە زەبرێكی كوشندەی بەركەوت بە پێكانی جیرارد پیكی ئیسپانی و بەرگریكاری یانەكەیان .

شەوی رابردوو جیرارد پیكی بەرگریكاری بەرشەلۆنە دووچاری بەركەوتنێكی توند بوو لەگەڵ ڤیتۆلۆی یاریزانی ئەتلەتیكۆ مەدرید و لە خولەكی 83 بەهۆی ئەو پێكانەوە چووە دەرەوەی یاریگا . 

رۆژنامەی سپۆرتی كەتەلۆنی ئاماژەی بەوەكردووە كە ئەمڕۆ پشكنینی تەواو بۆ ئەو بەرگریكارە ئەنجام دەدرێت تا ئەوەی جۆری پێكانەكەی بە تەواوی دیاری بكرێت.

بە پێی سەرچاوەكانی ئیسپانیاش چاوەڕوان دەكرێت پێكانەكەی هەروا ئاسان نەبێت 


AM:10:47:02/12/2019


ئه‌م بابه‌ته 15280 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌