یەكەم داواكاری مۆرینهۆ لە سەرۆكی تۆتنهام زۆر سەیرە بۆ گواستنەوەی یاریزانێك
وێستگە سپۆرت-
جۆزێ مۆرینهۆی پورتوگالی و راهێنەری نوێی یانەی تۆتنهام یەكەم داواكاری خۆی پێشكەشی دانێل لیفی سەرۆكی یانەكە دەكات و بە شێوەیەكی چاوەڕواننەكراو داوای گواستنەوە پاولۆ دیبالای ئەرجەنتینی وئەستێرەی یۆڤانتۆس دەكات .
رۆژنامەی زەسەنی بەڕیتانی ئاماژەی بەوەكردووە كە مۆرینهۆ داوای لە دانێل لیفی سەرۆكی یانەكە كردووە كە هەوڵی گواستنەوەی پاولۆ دیبالای ئەرجەنتینی و ئەستێرەی یانەی یۆڤانتۆس بدەن كە لە ئێستادا و لە ژێر سەپەرشتی ماوریسۆ ساری وەكو پێویست پشت بە تواناكانی نابەسترێت .
هاوینی رابردوو لەسەر خواستی پۆچیتینۆی راهێنەری پێشووی یانەكە دیبالا نزیك بوو پەیوەندی بە تۆتنهامەوە بكات ، بەڵام ئەستێرە ئەرجەنتینییەكە رەتیكردەوە خانمە پیرەكە جێبهێڵێت .
PM:09:55:20/11/2019
ئهم بابهته 20508
جار خوێنراوهتهوه