ئاگاداری یەكەم لێدوانی مۆرینهۆن پاش بوون بەراهێنەری تۆتنهام
وێستگە سپۆرت-
جۆزێ مۆرینهۆی پورتوگالی وراهێنەری نوێی یانەی تۆتنهام پەرۆشی خۆی بۆ یەكەم ئەركی لەگەڵ تۆتنهام نیشان دەدات .
لە لێدوانێكیدا پاش ئەوەی پۆستی راهێنەرایەتی تۆتنهامی لە جێگەی پۆچیتینۆ وەرگرت مۆرینهۆ وتی: بە پەرۆشم بۆ یەكەم ئەركم لەگەڵ یانەكەدا ، چونكە راهێنەرایەتی تیپەكم وەرگرتووە كە مێژوویەكی گەورەی هەیەو خاوەن ناوێكی گەورەیە لە جیهاندا.
مۆرینهۆ دەشڵێت تۆتنهام خاوەن كۆمەڵێك یاریزانی چاكە وكاركردن لەگەڵ ئەو یاریزانانە منی ناچاركرد پۆستەكە قبوڵ بكەم .
PM:12:26:20/11/2019
ئهم بابهته 4432
جار خوێنراوهتهوه