فەرمی وچاوەڕواننەكراو.. مۆرینهۆ پۆستی راهێنەرایەتی یانەیەكی گەورەی وەرگرت
وێستگە سپۆرت-
بە شێوەیەكی فەرمی جۆرزێ مۆرینهۆی پورتوگالی و راهێنەری پێشووی یانەی مانچستەریونایتد پۆستی راهێنەرایەتی یانەی تۆتنهامی لەندەنی وەرگرت لە جێگەی ماوریسیۆ پۆچیتینۆی ئەرجەنتینی .
شەوی رابردوو لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا یانەی تۆتنهام بەهۆی ئەنجامە خراپەكانی ئەم وەرزەوە دەستبەرداری تواناكانی ماوریسۆ پۆچیتینۆی ئەرجەنتینی وراهێنەری یانەكەیان بوون .
ئەمڕۆ بە فەرمی یانەی تۆتنهام لە پێگەی فەرمی خۆی ئاماژەی بەوەكرد كە گرێبەستیان لەگەڵ مۆرینهۆ واژووكردووە بە گرێبەستێك تا ساڵی 2023 .
لە لێدوانێكیشدا دانێل لیفی سەرۆكی یانەكە وتی : مۆرینهۆ ئەزمونێكی گەورەی هەیە لە خولی ئینگلیزی وراهێنەرێكی گەورەیە .
مۆرینهۆ رۆژی شەممەی داهاتوو لە بەرامبەر یانەی وێستهام یەكەم یاری خۆی وەكو راهێنەری تۆتنهام ئەنجام دەدات .
AM:10:18:20/11/2019
ئهم بابهته 4388
جار خوێنراوهتهوه