‌پیرێز ئامادەیی نیشانداوە چوار یاریزانی تیپەكەی بە ئەستێرەیەك بگۆڕێتەوە

وێستگە سپۆرت-

فلۆرینتینۆ پیرێزی سەرۆكی یانەی ریاڵ مەدرید ئامادەیە دەستبەرداری چوار یاریزانی تیپەكەی بێت لە بەرامبەر بەدەستهێنانی تواناكانی ڤان دایكی هۆڵندی وبەرگریكاری یانەی لیڤەرپوڵی ئینگلیزی . 

رۆژنامەی دیاریۆ گۆڵی ئیسپانی لە نوێترین هەواڵیدا باس لەوە دەكات كە پیرێزی سەرۆكی یانەی شاهانە هیچ لاریییەكی نییە لەوەی كە دەستبەرداری چوار یاریزانی تیپەكەی بێت لە پێناو گواستنەوەی ڤان دایكی بەرگریكاری پۆڵاینی یانەی لیڤەرپوڵی ئینگلیزی .

رۆژنامەكە باس لەوە دەكات كە پیرێز ئامادەیە دەستبەرداری تواناكانی هەریەكە لە گاریس بێڵ ومۆدریج و ئیسكۆ وئەسینسیۆ بێت لە پێناو دەستەبەركردنی تواناكانی ڤان دایك .

گرێبەستی ڤان دایك لەگەڵ لیڤەرپوڵ تا 2023 درێژەی هەیە ویانەكەشی ئەستەمە دەستبەرداری بێت .


PM:10:10:19/11/2019


ئه‌م بابه‌ته 10408 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌