‌فەرمی.. ئینریكی گەڕایەوە بۆ راهێنەرایەتیكردنی ئیسپانیا

وێستگە سپۆرت-

لویس ئینریكی ئیسپانی گەڕایەوە بۆ راهێنەرایەتیكردنی هەڵبژاردەی ئیسپانیا لە جێگەی رۆبێرتۆ مۆرینۆ.

لە بەیاننایەكی فەرمیدا لویس رۆبالێسی سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی ئیسپانیا ئاماژەی بەوە كردووە كە لویس ئینریكیان گەڕاندۆتەوە بۆ راهێنەرایەتیكردنی هەڵبژاردەكە لە جێگەی رۆبێرتۆ مۆرینهۆ كە شەوی رابردوو پاش یارییەكەی رۆمانیا بە گریانەوە ماڵئاوایی لە یاریزانەكانی هەڵبژاردەكە كرد .

رۆبالێس ئاماژەی بەوەشكردوو كە ئەوان چاوەڕێی گەڕانەوەی ئینریكیان دەكرد و خۆشحاڵن بە گەڕانەوەی .

ئینریكی لە 25ی مانگی سێ بەهۆی توشبونی كچەكەی بە نەخۆشی شێرپەنجە راهێنەرایەتی ئیسپانیای بۆ رۆبێرتۆ مۆرینهۆ جێهشت  دواتریش كچەكەی كۆچی دوای كرد .


PM:02:58:19/11/2019


ئه‌م بابه‌ته 2512 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری