‌سەیرو سەمەرە.. 27 گۆڵی لە تیپی بەرامبەر تۆماركرد كەچی راهێنەرەكەیان دەركرد

وێستگە سپۆرت-

یانەیەكی ئیتاڵی بە هۆی ئەوەی 27 گۆڵی لە تیپی بەرامبەر تۆمار كرد ، بڕیاریاندا راهێنەرەكەیان دووربخەنەوە .

یانەی ئینڤیکتا ساورۆی ئیتالی، کە یانەیەکی بەشدارە لە خولی هەرێمەکانی ئیتالیا لە لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەیان بەوەکرد بەهۆی ئەنجامی یاری رابردوو تیپی لاوانی یانەکەوە بەرامبەر بە تیپی لاوانی یانەی مارینا، کە یارییەکە بە ئەنجامی ٢٧-٠ لە سوودی یانەی ئینڤیکتا ساورۆ کۆتاییهات، بڕیاری دەرکردنی راهێنەرەکەیان داوە.

لە بەیاننامەكەدا هاتووە: سەرۆکی یانەی ئینڤیکتا ساورۆ، پاولۆ برۆجێلی لەدوای یاری تیپی لاوانی یانەکەمان بەرامبەر بە تیپی لاوانی مارینا کە تیپەکەمان ٢٧ گۆڵی تۆمارکرد و یارییەکەیان بردەوە، راستەوخۆ بڕیاری دەرکردنی ریچینیی راهێنەری تیپەکەی داوە، ئەمەش وەک سزایەک بۆ ئەو راهێنەرە کە رێزی لە تیپی بەرامبەر نەگرتووە.

هەر لە بەیاننامەكەداا باسی ئەوەشکراوە کە ئامانجی پاڵەوانێتی لاوان ئەوەیە یاریزان پێبگەیێنن، زۆر داوای لێبوردنیشیان لە یانەی مارینا کاڵچیۆ کرد کە تیپەکەیان رێزی ئەوانیان نەگرتووە و یارییەکەیان بە ئەنجامی ٢٧-٠ لێبردوونەتەوە، بەکۆی دەنگی کارگێڕی یانەکە بڕیار لەسەر دوورخستنەوەی راهێنەرەکە دراوە.

ئەوان ئەوەش ئاشكرا دەكەم  کە لەسەر راهێنەرەکانی لاوان پێوسیتە کە منداڵەکان پەروەردەبکەن و فێری رێز و گیانی وەرزشی بکەن، بەڵام لە یاری بەرامبەر بە مارینا ئەوە نەبینرا.


PM:02:25:19/11/2019


ئه‌م بابه‌ته 2660 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌