‌چاوەڕواننەكراو.. هاندەرانی ریاڵ مەدرید داوایەكی سەير لە ئەستێرەیەكی تیپەكەیان دەكەن

وێستگە سپۆرت-

هاندەرانی یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی داوا لە سێرجیۆ رامۆس دەكەن چی دیكە لێدانە سزاكان جێبەجێنەكات و بیبەخشێتە كەریم بنزیمەی فەرەنسی.

لە راپرسیەكی رۆژنامەی ماركای نزیك لە ریاڵ مەدرید كە 11 هەزار كەس بەشداریان كردووە سەبارەت بەوەی كێ لێدانە سزاكانی یانەی شاهانە جێبەجێبكات، زۆرینەی هاندەرانی ئەو یانەیە كە رێژەی  لە سەدا 71یان پێكهێناوە داوا دەكەن كەریم بنزیمە لێدانە سزاكان جێبەجێبكات و لە بەرانبەردا لە سەدا 29ی ئەوانەی دەنگیان داوە پشتگیری لە رامۆس دەكەن بۆ ئەوەی لێدانەكان جێبەجێبكات.

ریاڵ مەدرید كە ئەم وەرزە پێنج لێدانی سزای بۆ گیراوە تەنها دوانیان كەریم بنزیمە جێبەجێیكردووە سەرەرای ئەوەش بە 9 گۆڵەوە پێشەنگی گۆلكارانی لالیگای گرتووە و هاندەران پێیانوایە ئەگەر بێت و رامۆس لە بەرژەوەندی بنزیمە دەستبەرداری لێدانە سزاكان بێت ئەوا دەتوانێت ركابەری میسی بكات بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتی پیچیچی.


PM:12:05:12/11/2019


ئه‌م بابه‌ته 9508 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌