ئاگادارن ویلیان چۆن باسی مێسی دەكات
وێستگە سپۆرت-
ویلیان داسێلڤای بەڕازیلی وئەستێرەی یانەی چێڵسی ستایشی مێسی دەكات ودەڵێت ئەو باشترین یاریزانی جیهانە .
وابڕیارە شەوی هەینی لە یارییەكی دۆستانەدا هەردوو هەڵبژاردەی بەڕازیل و ئەرجەنتین رووبەرووی یەكتر ببنەوە .
لە لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەی ئۆلێی ئەرجەنتینی ویلیان بەڕازیلی دەڵێت : مێسی یاریزانێكی بێ وێنەیە و لە وێنەی نییە، ئەو باشترین یاریزانی جیهانە .
سەبارەت بە راگرتنی لە یاریگادا ویلیان وتی: بێگومان هەموو كاتێك كە رووبەرووی ئەرجەنتین دەبینەوەگرنگرییەكی زۆر بە مێسی دەدەین ، بەڵام چی لەسەر ئێمە پێویستە ئەنجامی دەدەین بۆ راگرتنی ئەو ئەستێرەیە . بێگومان سەرنجمان لەسەر مێسی نابێت بەتەنها .
AM:11:03:12/11/2019
ئهم بابهته 4704
جار خوێنراوهتهوه