ڤالڤێردی داهاتووی خۆی یەكلایی دەكاتەوە
وێستگە سپۆرت-
ئەرنستۆ ڤالڤێردی ئیسپانی وراهێنەری یانەی بەرشەلۆنە داهاتوو خۆی یەكلایی دەكاتەوە وئاماژە بە بەردەوام بونی دەكات لە راهێنەرایەتی یانە كەتەلۆنییەكە .
لە میانەی لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ ڤالڤێردی راهێنەری بەرشەلۆنە دەڵێت: من لای بارتۆمیۆی سەرۆكی یانەكە متمانەم هەیە وهاوكاریم دەكات و هیچ دووڵ نیم لە داهاتووم و ئەو هەواڵانەش كەلەسەرم بڵاو دەكرێتەوە .
ئەم لێدوانەی ڤالڤێردی لە كاتێكدایە كە بەهۆی ئەنجامە ناجێگیرەكانی یانەكەوە بەشێكی زۆر لە رۆژنامەكانی ئیسپانیا باسی دوورخستنەوەی دەكەن و ناوی چەندین راهێنەریش بۆ شوێنگرتنەوەی ئاشكرا بووە
PM:10:43:08/11/2019
ئهم بابهته 3444
جار خوێنراوهتهوه