‌وێنە.. زیدان لیستی یاریزانەكانی بۆ یارییەكەی ئیبار راگەیاند و هەشت یاریزانی دوورخستەوە

وێستگە سپۆرت-

زەینەدین زیدانی فەڕەنسی وراهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید لیستی یاریزانەكانی بۆ رووبەڕووبونەوەی یانەی ئیبار راگەیاند و هەشت یاریزانی دوورخستەوە . 

بڕیارە سبەی لە هەفتەی 13ی خولی یانەكانی ئیسپانیا ولە كاتژمێر 8:30 و لە دەرەوەی یاریگای خۆی یانەی شاهانە ببێتە میوانی یانە ئیبار.

زیدانی راهێنەری یانەكە لیستی یاریزانەكانی ئاشكرا كرد و هەشت یاریزانی دوورخستەوە، یاریزانەكانیش بریتین لە مارسێلۆو ئۆدۆریزۆلاو ناچۆو  ئەسینسیۆو جەیمس و بەیڵ و ماریانۆ دیازو  لۆکا یۆڤیچ.


PM:10:35:08/11/2019


ئه‌م بابه‌ته 5672 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌