بەرپرسانی بەرشەلۆنە بۆ ئەستێرەیەك: جێگەیەك لە كامپنۆ بۆ تۆ هەیە
وێستگە سپۆرت-
بەرپرسانی بەرشەلۆنە پەیوەندیان بە كای هاڤێرتزی ئەڵمانی وئەستێرەی یانەی بایەرلیڤەركوزنەوە كردووە و پێیان راگەیاندووە كە جێگەیەك بۆ تۆ لە كامپنۆ هەیە.
رۆژنامەی سپۆرتی كەتەلۆنی ئەمڕۆ پێنجشەممە ئاماژەی بەوەكردووە كە شەوی رابردوو بەرشەلۆنە چەند نوێنەرێكی ناردووە بۆ ئامادەبون لە یاری نێوان ئەتلەتیكۆ مەدرید و بایەرلیڤەكوزن تا ئەوەی لە نزیكەوە ئامادەیی بینینی یاری كای هاڤێرتز بن .
ئەو سەرچاوەیە باس لەوەش دەكات كە بەرپرسانی بەرشەلۆنە دەزانن كە گرێبەستكردن لەگەڵ ئەو یاریزانە ئاسان نییە بەو پێیەی یانەكانی مان یونایتد و بایرن میونخش گرنگی پێدەدەن ، بەڵام رۆژنامەكە دەڵێت بەرپرسانی بەرشەلۆنە پەیوەندیان بەو یاریزانەوە كردووە وپێیان وتووە جێگەیەك بۆ تۆ لە كامپنۆ هەیە .
لە كۆتایشدا سپۆرت باس لەوە دەكات كە نرخی كای هاڤێرتز لە ئێستادا نزیكە 100 ملیۆن یۆرۆیە .
PM:03:26:07/11/2019
ئهم بابهته 24740
جار خوێنراوهتهوه