‌داوای 80 ملیۆن یۆرۆ لە ریاڵ مەدرید دەكرێت

وێستگە سپۆرت-

یانەی ئارسیناڵ لەبەرامبەر فرۆشتنی ئۆبامیانگی گابۆنی داوای 80 ملیۆن یۆرۆ لە یانەی ریاڵ مەدرید دەكات.

رۆژنامەی دەیلی ستاری بەڕیتانی ئاماژەی بەوەكردووە كە بەرپرسانی یانەی شاهانە ئارەزووی گواستنەوەی ئۆبامیانگ دەكەن بە تایبەت پاش ئەو ئاستە بەرزەی لەگەڵ ئارسیناڵ پێشكەشی دەكات .

ئەو سەرچاوەیە باس لەوەش دەكات كە یانەی ئارسیناڵ ئامادەیە بە 80 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری تواناكانی ئەو یاریزانە بێت .

ئۆبامیانگ لە مانگی یەكی 2016 لە یانەی بروسیادۆرتمۆندەوە بەرامبەر 56 ملیۆن پاوەند رویكردە یانەی ئارسیناڵ و لەم هەفتەیەشدا یانەكە شارەی كاپتنی تیپەكەی پێبەخشی .


PM:12:19:07/11/2019


ئه‌م بابه‌ته 13676 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌