به‌رشه‌لۆنه هه‌ڵوێستی فه‌رمی خۆی له باره‌ی دواخستنی كلاسیكۆوه خسته ڕوو
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی به هه‌موو شێوه‌یه‌ك دواخستنی یاری كلاسیكۆی نێو یاریگای كامپنۆ ره‌تده‌كاته‌وه‌و ده‌یه‌وێت له كاتی خۆیدا ئه‌نجام بدرێت .
رادیۆی كادینا سێری ئیسپانی ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه به‌رشه‌لۆنه سكاڵایه‌كی فه‌رمی ئاراسته‌ی یه‌كێتی لالیگا كردووه ورهتیدهكاتهوه یارییه‌كه دوابخرێت به‌هۆی خۆپیشاندانه‌كانی كهتهلۆنییاوه.
له ماوه‌ی رابردوودا یه‌كێتی لالیگا ئاشكرای كرد كه به ئه‌گه‌رێكی زۆر یارییه‌كه بۆ مانگی 12 دواده‌خرێت ، به‌ڵام راسته‌وخۆ یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه هاته ده‌نگ و ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه به‌دڵنیایی پارێزگاری له سه‌لامه‌تی ته‌واوی هاندارهنا ویاریزانان ده‌كه‌ن .
به ئه‌گه‌رێكی زۆر ئه‌مڕۆ یه‌كێتی لالیگا بڕیاری كۆتایی له‌سه‌ر بابه‌ته ده‌دات.
PM:02:04:17/10/2019
ئه‌م بابه‌ته 4188
جار خوێنراوهتهوه