‌هەواڵێكی خۆش بۆ هاندەرانی ریاڵ مەدرید

وێستگە سپۆرت-

لۆكا مۆدریچی كرواتی دەربارەی پێكانەكەی دەدوێت و هەوالێكی خۆش دەداتە هاندەرانی ریاڵ مەدرید و بۆ كلاسیكۆ ئامادە دەبێت.

دوای ئەوەی شەوی رابردوو لە یاری هەڵبژاردەكەی  بەرانبەر ویڵز لە میانی پڵاوتنەكانی یۆرۆ دووچاری پێكان هات، لۆكا مۆدریچ لە لێدوانێكدا بۆ تۆری سكای سپۆرت رایدەگەینێت بەركەوتنێكی قورس بوو بۆ ئەژنۆم بەڵام پێم وانیە مەترسیدار بێت و پێویستم بە چەند رۆژێك پشوو وەرگرتن دەبێت .

مۆدریچ بەردەوام دەبێت و دەلێت پێكانەكە ئاسانە و هۆكار نییە بۆ دوورخستنەوەم لە یاریگاكان بۆ ماوەیەكی درێژ.

جێگەی ئاماژەیە ریاڵ مەدرید پاش یاری مایۆركا گەشتی كامپنۆ دەكات بۆ رووبەرووبونەوەی بەرشەلۆنە لە میانی یاریەكانی هەفتەی دەیەمی لالیگا كە بریارە 26ی ئەم مانگە بەرێوەبچێت.


AM:11:28:15/10/2019


ئه‌م بابه‌ته 11736 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری