‌بەرشەلۆنە ئەستێرەیەكی چاوەڕواننەكراو دەگوازێتەوە ریزەكانی

وێستگە سپۆرت-

یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی لە گواستنەوەكانی زستانی ئەمساڵدا هوڵی گواستنەوەی كەریم ئەدیمی ئەڵمانی وهێرشبەری لاوی یانەی سالزبۆرگی نەمسای دەكات . 

لە وبارەیەوە رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی كەتەلۆنی ئاماژەی بەوە كردووە كە بەرپرسانی یانە كەتەلۆنییەكە بەجدی كەوتونەتە جموجوڵ بۆ گواستنەوەی كەریم ئەدیمی هێرشبەری تەمەن 17 ساڵی یانەی سالزبۆرگی نەمسای وپێیان وایە داهاتوویەكی گەش چاوەڕێ ئەو هێرشبەرە دەكات .

لای خۆشییەوە پاتریك كلایڤەرتی سەرۆكی ئەكادیمیای لاماسیا جەختیكردۆتەوە كە لە گواستنەوەكانی زستانەدا بە دڵنیایی بەرشەلۆنە ئەو یاریزانە بۆ ریزەكانی دەگوازێتەوە.

جێگەی ئاماژەیە سالزبۆرگ لە ساڵی 2018 بە سێ ملیۆن ونیو ئەو یاریزانەی گواستەوە ریزەكانی ، بەڵام هەشت ملیۆن یۆرۆ لەسەر یانەی بەرشەلۆنە دەكەوێت .


AM:10:37:15/10/2019


ئه‌م بابه‌ته 11816 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری