‌چاوەڕواننەكراو.. نیمار ماوەیەكی زۆر دووردەكەوێتەوە

وێستگە سپۆرت-

یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی بە شێوەیەكی فەرمی ماوەی دووركەوتنەوەی نیمار داسیلڤا لە یاریگاكان ئاشكرادەكات.

دوای ئەوەی لە یاری هەلبژاردەی بەرازیل بەرانبەر نێجیریا تووشی پێكان هات لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا یانەی پاریس سان جێرمان ئاشكرایدەكات كە نیمار لە ماسولەكەكانی رانی چەپیدا تووشی پێكان هاتووە لە جۆری پلە دوو،كە ئەوەش هۆكار دەبێت بۆ دووركەوتنەوەی ئەو یاریزانە بۆ ماوەیەك كە كەمتر نیە لە 4 هەفتە .

یانە پاریسیەكە ئاشكراشیدەكات كە دوای هەشت رۆژی دیكە دووبارە پشكنین بۆ نیمار دەكرێتەوە تاكو بزانرێت كە وەلامدانەوەی جەستەیی یاریزانەكە تا چەند بۆ تێپەراندنی پێكانەكەی بەرەو پێشچووە.

جێگەی ئاماژەیە نیمار ئەم وەرزە توانیویەتی بە تەنها هۆكار بێت بۆ بردنەوەی پی ئێس جی لە چەند بۆنەیەكی جیاوازی خولی فەرەنسی و دووركەوتنەوەشی زیان بە پێكهاتكەی تۆماس تۆخێل دەگەیەنێت.


AM:10:27:15/10/2019


ئه‌م بابه‌ته 1820 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری