چاوه‌ڕواننه‌كراو.. گواردیۆلا ئه‌ستێره‌یه‌كی ریاڵ مه‌درید ده‌كاته ئامانج
وێستگە سپۆرت-
پیپ گواردیۆلای راهێنه‌ری یانه‌ی مانچسته‌رسیتی ده‌یه‌وێت لوكا مۆدریجی كرواتی وئه‌ستێره‌ی یانه‌ی ریاڵ مه‌درید بۆگوازێته‌وه ریزه‌كانی .
رۆژنامه‌ی مانچسته‌ر ئیڤنینگ نیوز ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه گواردیۆلای راهێنه‌ری سیتی ده‌یه‌وێت هێڵی ناوه‌ندی تیپه‌كه‌ی به گواستنه‌وه‌ی مۆدریج ببوژێنێته‌وه .
ئه‌و رۆژنامه‌یه باس له‌وه‌ش ده‌كات كه گواردیۆلا ده‌یه‌وێت بۆ چه‌ند وه‌رزێك سود له تواناكانی مۆدریج وه‌ربگرێت چونكه ته‌واو له‌گه‌ڵ فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌و راهێنه‌ره گونجاوه.
له كۆتاییشدا سه‌رچاوه ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ریاڵ مه‌درید له گواستنه‌وه‌كانی ئه‌م زستانه‌دا ده‌ستبه‌رداری مۆدریج نابێت .
PM:11:16:14/10/2019
ئه‌م بابه‌ته 5256
جار خوێنراوه‌ته‌وه