‌پێش كلاسكیۆ هه‌واڵێكی‌ خۆش گه‌یشته‌ هانده‌رانی‌ ریاڵ مه‌درید

وێستگە سپۆرت-

پێش رووبه‌رووبونه‌وه‌ی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ له‌ یاری‌ كلاسیكۆدا یانه‌ی‌ ریاڵ مه‌درید هه‌واڵێكی‌ خۆشی‌ پێگه‌یشت به‌ چاكبونه‌وه‌ی‌ مارسیلۆ له‌ پێكانه‌كه‌ی وئاماده‌بونی‌ له‌ به‌شێك له‌ راهێنانه‌ به‌ كۆمه‌ڵه‌كانی‌ یانه‌كه‌یدا .

له‌و باره‌یه‌وه‌ رۆژنامه‌ی‌ مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی‌ كه‌ته‌لۆنی‌ باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ مارسیلۆ به‌ڕێژه‌یه‌كی‌ زۆر له‌ پێكانه‌كه‌ی‌ چاكبۆته‌وه‌و به‌شداری‌ به‌شێك له‌ راهێنانه‌ به‌ كۆمه‌ڵه‌كانی‌ یانه‌كه‌ی‌ كردووه‌ له‌گه‌ڵ هاوڕێكانیدا .

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ باس له‌وه‌ش ده‌كات جگه‌ له‌ مارسیلۆ مێندی‌ وناچۆ و كروس وئه‌یسنسیۆ له‌ قۆناغی‌ كۆتایی چاره‌سه‌ری‌ پێكانه‌كانیاندان.


AM:11:41:10/10/2019


ئه‌م بابه‌ته 13612 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری