نیمار به لێدوانێكی سه‌یر هه‌موان شۆك ده‌كات
وێستگە سپۆرت-
نیمار داسێلڤای به‌ڕازیلی وئه‌ستێره‌ی یانه‌ی پاریس سانجێرمان ئاسوده‌بونی له یانه پاریسییه‌كه دووپاتده‌كاته‌وه .
له نوێترین لێدوانێدا نیمار ئاشكرای ده‌كات كه زۆر خۆشحاڵه له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌كه‌ی و یانه‌كه‌یدا .
نیمار باس له‌وه‌ش ده‌كات له گواستنه‌وه‌كانی هاوینه‌دا ئاره‌زووی كردووه پاریس سانجێرمان جێبهێڵێت ، به‌ڵام له ئێستادا خۆشحاڵه له یانه‌كه‌یدا وبه هیچ شێوه‌یه‌ك هه‌ست به نیگه‌رانی ناكات .
نیمار ده‌شڵێت: له سه‌دا سه‌دی تواناكانی خۆم به كارده‌هێنم بۆ پاریس سانجێرمان و درێسی ئه‌و یانه‌یه‌و هیوادارم له‌گه‌ڵیدا نازناوی زیاتر ببمه‌وه.
ئه‌م لێدوانه‌ی نیمار له كاتێكدایه كه هه‌موو هه‌وڵێكی دا تا ئه‌وه‌ی یانه پاریسییه‌كه جێبهێڵێت له گواستنه‌وه‌كانی هاوینی رابردوو
PM:10:44:09/10/2019
ئه‌م بابه‌ته 16216
جار خوێنراوه‌ته‌وه