هه‌واڵێكی خۆش گه‌یشته هانده‌رانی ریاڵ مه‌درید
وێستگە سپۆرت-
هانده‌رانی یانه‌ی ریاڵ مه‌درید هه‌واڵێكی خۆشیان پێگه‌یشت ئه‌ویش گه‌ڕانه‌وه‌ی مارسیلۆ داسێلڤایه بۆ راهێنانه به كۆمه‌ڵه‌كانی یانه‌كه .
رۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی كه‌ته‌لۆنی ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه ئه‌مڕۆ مارسیلۆ به‌شداری له راهێنانه به كۆمه‌ڵه‌كانی یانه‌كه‌ی كردووه و له پێكانه‌كه‌ی چاكبۆته‌وه .
مارسیلۆ به‌هۆی پێكانه‌وه له كۆتا یاری یانه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر غه‌رناته له رۆژی شه‌ممه‌ی رابردوو نه‌یتوانی یاری بكات.
له‌كۆتایشدا ئه‌و سه‌رچاوه‌یه باس له‌وه ده‌كات كه ئه‌سینسیۆ وتۆنی كروس ومێندی وناچۆ نزیكن له چاكبونه‌وه له پێكانه‌كانیان.
PM:10:31:08/10/2019
ئه‌م بابه‌ته 15384
جار خوێنراوه‌ته‌وه