به‌رشه‌لۆنه بڕیاری كۆتایی دا
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی بڕیاریداوه له گواستنه‌وه‌كانی ئه‌م زستانه‌دا ده‌ستبه‌رداری تواناكانی ئیڤان راكیتیچی كرواتی وئه‌ستێره‌ی هێڵی ناوه‌ندی یانه‌كه‌ی بێت .
رۆژنامه‌ی ئاسی ئیسپانی له راپۆرتێكیدا باس له‌وه ده‌كات كه یانه كه‌ته‌لۆنییه‌كه به ڕوانین له‌وه‌ی كه له هێڵی ناوه‌ند خاوه‌نی هه‌ریه‌كه له دی یۆنگ وبۆكسێتس وڤیداڵ و كارلیچس ئیلنا وئارسه‌ر میلۆیه ، ده‌یه‌وێت له گواستنه‌وه‌كانی زستانه‌دا ده‌ستبه‌رداری تواناكانی راكیتیچ بێت .
له گواستنه‌وه‌كانی هاوینی رابردووش‌دا یانه كه‌ته‌لۆنییه‌كه ویستی ده‌ستبه‌رداری ئه‌و یاریزانه بێت ، به‌ڵام ڕاكی مانه‌وه‌ی له یانه‌كه هه‌ڵبژارد وله ئێستاشدا وه‌كو پێویست پشت به تواناكانی نابه‌سترێت.
PM:08:00:08/10/2019
ئه‌م بابه‌ته 11800
جار خوێنراوه‌ته‌وه