دوور له چاوه‌ڕواننیه‌كان دوو ئه‌ستێره‌ی ریاڵ مه‌درید ده‌یانه‌وێت یانه‌كه جێبهێَڵن
وێستگە سپۆرت-
هه‌ریه‌كه له گاریس بێڵی وێڵزی وئیسكۆ ئالاركۆن ده‌یانه‌وێت ریزه‌كانی یانه‌ی ریاڵ مه‌درید جێبهێڵن .
رۆژنامه‌ی ئاسی نزیك له یانه‌ی شاهانه باس له‌وه ده‌كات كه گاریس بێڵ له زیدان توڕه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی بێ هیچ هۆكارێك بانگهێشتی یارییه‌كه‌ی كلوپ بروجی نه‌كردووه و دووری خسته‌وه‌و پێی وایه كه به‌رپرسانی یانه‌كه‌ی پشتگیری ناكه‌ن ، بۆیه جێهێشتنی یانه‌كه به باشتر ده‌زانێ.
له لایه‌كی تره‌وه به‌رنامه‌ی چرینیگیتۆی به‌ناوبانگی ئیسپانی باس له‌وه ده‌كات كه‌ئیسكۆش ده‌یه‌وێت یانه‌كه‌ی جێبهێڵێت به‌هۆی ئه‌وه‌ی وه‌كو پێویست پشت به تواناكانی نابه‌سترێت و له پێناو به‌شداریكردن له یۆرۆی 2020 ئاماده‌یه له گواستنه‌وه‌كانی ئه‌م زستانه‌دا یانه‌ی شاهانه جێبهێڵێت ورووبكاته یانه‌كه‌یه‌ك كه به‌سه‌ره‌كی یاری بكات، تا ئه‌وه‌ی بانگهێشتی هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا بكرێت بۆ یۆرۆ.
PM:04:21:08/10/2019
ئه‌م بابه‌ته 15168
جار خوێنراوه‌ته‌وه