هه‌واڵێكی فه‌رمی وخۆش بۆ هانده‌رانی نیمار
وێستگە سپۆرت-
یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌وروپا سزای نیمار داسێلڤای به‌ڕازیلی وئه‌ستێره‌ی یانه‌ی پاریس سانجێرمان له خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا له سێ یارییه‌وه بۆ دوو یاری كه‌مده‌كاته‌وه .
وه‌رزی پێشوو له قۆناغی 16ی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كان نیمار ره‌خنه‌یه‌كی زۆری له داوه‌ری یارییه‌كه گرتوقسه‌ی نه‌شیاوی پێوتن ویه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌وروپاش بۆ ماوه‌ی سێ یاری ئه‌و یاریزانه‌ی له خولی یانه پاڵه‌وانه‌كان سزادا .
به‌ڵام دوای تانه‌دانی یانه پاریسییه‌كه له‌و بڕیاره ئه‌مڕۆ لیژنه‌ی سزاكان له یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌وروپا سزای ئه‌و یاریزانه‌ی له سێ یارییه‌وه بۆ دوو یاری كه‌مكرده‌وه‌و به‌مه‌ش ئه‌و یاریزانه به‌رامبه‌ر كلوب بروج له یاری سێیه‌می تیپه‌كه‌یدا له قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كان ده‌توانێت یاری بكات.
PM:04:41:17/09/2019
ئه‌م بابه‌ته 7016
جار خوێنراوه‌ته‌وه