‌زیدان لیستی یاریزانەكانی بەرامبەر پاریس سانجێرمان ئاشكرا كرد

وێستگە سپۆرت-

زەینەدین زیدانی فەڕەنسی وراهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید لیستی ناوی یاریزانەكانی بۆ رووبەرووبونەوەی پاریس سانجێرمان لە یەكەم یاری قۆناغی كۆمەڵەكانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا راگەیاند.

سبەی چوارشەممە لە یەكەم یاری خۆیدا لە خولی یانە پاڵەوانەكان ریاڵ مەدرید دەبێتە میوانی پاریس سانجێرمان .

زیدان لیستی یاریزانەكانی ئاشكرا كرد بۆ یارییەكەو لە گرنگترین ئەو یاریزانانەی بەشداری ناكەن:سێرجیۆ رامۆس بەهۆی راگیرانەوە ، هاوكات مارسیلۆ وئیسكۆ وئەسینسیۆ ومۆدریج و ئیبراهیم دیاز ناچۆ وماریانۆ دیاز وڤالێڤردی بەشداری ناكەن بەهۆی پێكانەوە .

جگة لە مانە تەواوی یاریزانەكانی یانەی شاهانە بە ئیدن هازاردیشەوە بەشدار دەبن .


PM:12:17:17/09/2019


ئه‌م بابه‌ته 3408 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌