‌كۆنتی باسی رووبەرووبونەوەی بەرشەلۆنە دەكات

وێستگە سپۆرت-

ئەنتۆنیۆ كۆنتی ئیتاڵی وراهێنەری یانەی ئینتەرمیلان دەڵێت باوەڕ ناكەم بەرشەلۆنە رووبەرووبونەوەی ئێمەی پێخۆشبێت وجەختیشدەكاتەوە هێشتا زووە بۆ قسەكردن لەسەر خولی ئیتاڵی .

لە لێدوانێكیدا پێش رووبەرووبونەوەی یانەكەی لەگەڵ سلاڤیا براگی چیكی كۆنتی راهێنەری ئینتەرمیلان وتی: دەمانەوێـت كارێك لەناو یاریگادا بكەین كە هاندەرانمان شانازیمان پێوە بكەن.

كۆنتی باس لەوەش دەكات كە گرنگترین شت لای ئەو وەكو راهێنەر ئەوەیە كە تەواوی یاریزانەكان تەواوی توانای خۆیان لە یاریگادا بگەڕبخەن و ئاستی راستەقینەی خۆیان پێشكەش بكەن .

لەسەر رووبەرووبونەوەی بەرشەلۆنەش كۆنتی وتی : بەرشەلۆنە یەكێكە لە تیپە مەزنەكان بەڵام باوەڕ ناكەم هەرگیز رووبەرووبونەوەی ئێمەیان پێ خۆش بوبێت .
لەكۆتایشدا لەسەر نازناوی خولی ئیتاڵی كۆنتی وتی: هێشتا زووە باس لە نازناوەكە كەین . 


PM:12:04:17/09/2019


ئه‌م بابه‌ته 3060 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری