فه‌رمی .. مان یونایتد گرێبه‌ستی ئه‌ستێره‌كه‌ی نوێكرده‌وه
وێستگە سپۆرت-
به فه‌رمی یانه‌ی مانچسته‌ریونایتد گرێبه‌ستی د‌یڤید دیخیای ئیسپانی وگۆڵچی تیپه‌كه‌ی نوێكرده‌وه .
له به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمیدا یانه‌ی مانچسته‌ریونایتد ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه گه‌یشتنه رێكه‌وتنی كۆتایی له‌گه‌ڵ دیخیاوگرێبهستی ئه‌و یاریزانه‌یان بۆ ماوه‌ی چوار ساڵی تر وتا هاوینی 2023 نوێكرده‌وه .
هاوكات له یه‌كێك له خاڵه‌كانی گرێبه‌ستی ئه‌و گۆڵچیهدا هاتووه كه به رێكه‌وتنی هه‌ردوو لا بۆ ساڵی دواتریش گرێبه‌سته‌كه نوێبكه‌نه‌وه .
له لێدوانێكیشدا دیخیا وتی: ئه‌مه شه‌ره‌فێكی گه‌وره‌یه كه ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكی زۆره به‌رگری له درێسی یانه‌یه‌كی به‌هێز ده‌كه‌م و هیوادارم بتوانم ده‌سكه‌وتی زیاتری له‌گه‌ڵ به‌ده‌ستبهێنم .
دی خیا له ساڵی 2011 رویكرده یانه‌ی مان یونایتد و 367 یاری به درێسی شه‌یتانه سوره‌كانه‌وه ئه‌نجامداوه.
PM:07:03:16/09/2019
ئه‌م بابه‌ته 2724
جار خوێنراوهتهوه