75 ملیۆن پێشكه‌شی ریاڵ مه‌درید ده‌كرێت
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی یۆڤانتۆس ئاماده‌یی نیشانداوه گرێبه‌ستێكی فه‌رمی پێشكه‌شی ئیسكۆ ئالاركۆنی ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی ریاڵ مه‌درید بكات و بیگوازێته‌وه یاریگای ئالیانز ستادیۆم.
پێگه‌ی كاڵچیۆ میركاتۆ ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه یانه‌ی یۆڤانتۆس تا ئێستاش حه‌زی گواستنه‌وه‌ی ئیسكۆی بۆ یانه‌كه‌ی به به‌هێزی ماوه‌ته‌وه‌و ئاماده‌شه گرێبه‌ستێكی گه‌وره پێشكه‌شی ریاڵ مه‌درید بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه ئیسپانیه .
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه باس له‌وه ده‌كات كه یانه‌ی یۆڤانتۆس ئاماده‌یه له گواستنه‌وه‌كانی هاوینی داهاتوو 75 ملیۆن یۆرۆبداته یانه‌ی شاهانه بۆ گواستنه‌وه‌ی ئیسكۆ .
AM:11:16:16/09/2019
ئه‌م بابه‌ته 10296
جار خوێنراوه‌ته‌وه