ئه‌م هه‌واڵه هانده‌رانی ریاڵ مه‌درید خۆشحاڵ ده‌كات
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی ریاڵ مه‌درید گه‌ڕانه‌وه‌ی لوكا یۆڤیجی سڕبی وهێرشبه‌ری یانه‌كه‌ی بۆ راهێنانه به كۆمه‌ڵه‌كان راگه‌یاندوو ئاماده‌یشی بۆ یارییه‌كه‌ی لیڤانتی دووپاتكرده‌وه .
له ماوه‌ی رابردوودا یه‌كێتی تۆپی پێی سڕبیا ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه یۆڤیج له یاری تیپه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر پرتوگال دووچاری پێكان هاتووه،
به‌ڵام ئه‌مرۆ رۆژنامه‌ی دیپۆرتیڤۆ هه‌واڵێكی خۆشی دایه هانده‌رانی یانه‌ی شاهانه وئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه پێكانه‌كه‌ی هیچ نه‌بووه وئاماده‌یه بۆ یارییه‌كه‌ی لیڤانتی له هه‌فته‌ی چواره‌می لالیگا.
هاوكات له راهێنانه‌كانی ئه‌مڕۆی یانه‌ی شاهانه‌دا هه‌ریه‌كه له رامۆس و كافاخال ومۆدریج و چه‌ندین یاریزانێكی‌ه تریش ئاماده بون پاش گه‌ڕانه‌وه‌یان له یاری هه‌ڵبژارده‌كانیان .
PM:11:19:11/09/2019
ئه‌م بابه‌ته 7864
جار خوێنراوه‌ته‌وه