چاوەڕواننەكراو.. یانەیەكی گەورەی ئیسپانیا راهێنەرەكەی دوورخستەوە
وێستگە سپۆرت-
بە شێوەیەكی فەرمی یانەی ڤالێنسیای ئیسپانی مارسیلینۆ گارسیا توراڵی لە پۆستی راهێنەرایەتی یانەكەی دوورخستەوە .
لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا و پێش تەنها سێ رۆژ لە رووبەرووبونەوەی یانەكەیان لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە سەرۆكایەتی یانەی ڤالێنسیا مارسیلینۆ گارسیا توڕالی راهێنەری یانەكەیان لە پۆستەكەی دوورخستەوە .
لە بەیاننامەكەدا یانەی ڤالێنسیا باسی هۆكاری دەستبەرداربونی لەو راهێنەرە نەكردووە و تەنها هیوای سەركەوتنی بۆ خواستەوە لە ئەركی داهاتوویدا و جێگرەوەكەشی دیاری نەكردووە .
مارسیلینۆ لە هاوینی 2017 پۆستی راهێنەرایەتی یانەی ڤالێنسیای وەرگرت ولە 110 یاریدا توانی لە 56 یاریدا سەركەوتن بە یانەكەی ببەخشێ و لە 29 یاریشدا یەكسان بوون و 25 یاریشی دۆڕاند و وەرزی رابردووش توانی لەسەر حسابی بەرشەلۆنە نازناوی جامی شای ئیسپانیا بباتەوە .
PM:05:41:11/09/2019
ئهم بابهته 4940
جار خوێنراوهتهوه