پاریس سانجێرمان له هاوینی 2020 ده‌یه‌وێت كارێكی گه‌وره وچاوه‌ڕواننه‌كراو بكات
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی پاریس سانجێرمانی فه‌ڕه‌نسی ده‌یه‌وێت له گواستنه‌وه‌كانی هاوینی 2020 گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه له لیۆنێل مێسی ومحه‌مه‌د سه‌ڵاح و پۆڵ پۆگبا بكات .
رۆژنامه‌ی لو 10 سپۆرتی فه‌ڕه‌نسی ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه لیۆناردۆ ئاراگۆی به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌رزشی یانه‌كه وناسر خلێفی سه‌رۆكی یانه‌كه ده‌یانه‌وێت له گواستنه‌وه‌كانی هاوینی داهاتوو تیپه‌كه‌یان زۆر به‌هێز بكه‌ن و چه‌ندین ئه‌ستێره بگوازنه‌وه .
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئه‌وه‌شی خستۆته روو یانه پاریسییه‌كه نابێته رێگر له به‌رده‌م چونی نیمار بۆ به‌رشه‌لۆنه ومباپێ بۆ ریاڵ مه‌درید چونكه له پاره‌ی فرۆشتنی ئه‌و دوو یاریزانه 500 بۆ 600 ملیۆن یۆرۆی ده‌سده‌كه‌وێت .
له كۆتایشدا سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌ی خستۆته روو كه پاریس سانجێرمان ده‌یه‌وێت له گواستنه‌وه‌كانی هاوینه‌دا گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه له مێسی ئه‌ستێره‌ی یه‌كه‌می به‌رشه‌لۆنه ومحه‌مه‌د سه‌ڵاحی ئه‌ستێره‌ی لیڤه‌رپوڵ وپۆڵ پۆگبای ئه‌ستێره‌ی مان یونایتد واژووبكات.
PM:04:20:11/09/2019
ئه‌م بابه‌ته 6800
جار خوێنراوه‌ته‌وه