ئه‌ستێره‌یه‌كی ریاڵ مه‌درید یانه‌كه‌ی جێده‌هێڵێت
وێستگە سپۆرت-
ماریانۆ دیازی هێرشبه‌ری یانه‌ی ریاڵ مه‌درید له گواستنه‌وه‌كانی ئه‌م زستانه‌دا یانه‌كه‌ی جێده‌هێڵێت .
پێگه‌ی كاڵچیۆ میركاتۆ ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه یانه‌ی شاهانه له گواستنه‌وه‌كانی ئه‌م زستانه‌دا ده‌یه‌وێت ده‌ستبه‌رداری تواناكانی ماریانۆ دیازی هێرشبه‌ری یانه‌كه‌ی بێت .
له گواستنه‌وه‌كانی ئه‌م هاوینه گرێبه‌ستێكی‌زۆر پێشكه‌شی ماریانۆ دیاز كرا ، به‌ڵام یاریزانه مانه‌وه‌ی له یانه‌كه‌یدا هه‌ڵبژارد به‌و هیوایه‌ی بتوانێت متمانه‌ی زیدانی راهێنه‌ری یانه‌كه‌ی به‌ده‌ستبهێنێت.
وه‌رزی رابردوو ماریانۆ دیاز به‌شداری له ته‌نها 22 یاری یانه‌كه‌یدا كردوو توانی چوار گۆڵ تۆماربكات .
PM:02:07:11/09/2019
ئه‌م بابه‌ته 7648
جار خوێنراوه‌ته‌وه