بابه‌تی یاریكردنی مێسی وسوارێز به‌رامبه‌ر ڤالێنسیا یه‌كلاییكرایه‌وه
وێستگە سپۆرت-
رۆژنامه‌یه‌كی نزیكی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه به قورسی ده‌زانێت مێسی وسوارێز بتوانن به‌رامبه‌ر یانه‌ی ڤالێنسیا له‌م هه‌فته‌یی خولی ئیسپانی یاری بكه‌ن.
رۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی كه‌ته‌لۆنی باس له‌وه ده‌كات كه ئه‌و دوویاریزانه هێشتا به ته‌واوی له پێكانه‌كانیان چاكنه‌بونه‌ته‌وه‌و قورسه بتوانن به‌رامبه‌ر ڤالێنسیا ئاماده‌بن .
مۆندۆ ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه دوێنێ مێسی وسوارێز نه‌یانتوانییه‌وه له‌گه‌ڵ هاورێكانیاندا مه‌شق وراهێنان بكه‌ن .
له ده‌سپێكی وه‌رزی نوێیوه مێسی نه‌یتوانیوه هاوكاری یانه‌كه‌ی بكات به‌هۆی پێكانه‌وه .
PM:12:23:11/09/2019
ئه‌م بابه‌ته 2116
جار خوێنراوه‌ته‌وه