زیدان بۆ به‌ده‌ستهێنانی پۆگبا كارێكی چاوه‌ڕواننه‌كراو به‌رامبه‌ر ئه‌ستێره‌یه‌كی تیپه‌كه‌ی ده‌كات
وێستگە سپۆرت-
زه‌ینه‌دین زیدانی فه‌ڕه‌نسی وراهێنه‌ری یانه‌ی ریاڵ مه‌درید ئاماده‌یه قوربانی به یه‌كێك له ئه‌ستێره‌كانی یانه‌كه‌ی بدات بۆ به‌ده‌ستهێنانی تواناكانی پۆڵ پۆگبا.
له گواستنه‌وه‌كانی ئه‌م هاوینه‌دا یانه‌ی شاهانه هه‌وڵێكی زۆری‌دا بۆ گواستنه‌وه‌ی پۆگبا ، به‌ڵام كارگێڕی شه‌یتانه سوره‌كان ره‌تیانكرده‌وه ده‌ستبه‌رداری تواناكانی بن.
پێگه‌ی دۆن باڵۆنی ئیسپانی ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه زیدانی راهێنه‌ری یانه‌ی شاهانه ده‌یه‌وێت بژارده‌یه‌كی تر بخاته به‌رده‌ستی یانه‌ی مان یونایتد بۆ گواستنه‌وه‌ی پۆگبا ، له گواستنه‌وه‌كانی زستانه‌دا یاخود هاوینی داهاتوو . بژارده‌كه‌شی پێدانی ڤینیسیۆس جۆنیۆری به‌ڕازیلی وئه‌ستێره‌ی هێڵی پێشه‌وه‌ی تیپه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ بڕی 90 ملیۆن یۆرۆ .
AM:11:40:11/09/2019
ئه‌م بابه‌ته 3552
جار خوێنراوه‌ته‌وه