‌یانەیەكی گەورە وچاوەڕواننەكراو گرنگی بە سوارێز دەدات

وێستگە سپۆرت-

بە شێوەیەكی چاوەڕواننەكراو یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی گرنگی بە دەستبەركردنی تواناكانی لویس سوارێزی ئۆرۆگوای و هێرشبەری یانەی بەرشەلۆنە.

رۆژنامەی تۆتۆ میركاتۆی ئیتاڵی ئاماژەی بەوە كردووە كە بەرپرسانی یانەی یۆڤانتۆس لە ئەیگەری رۆشتنی دیبالا بۆ یانەی پاریس سانجێرمان ئارەزوو دەكەن تواناكانی لویس سوارێزی ئۆرۆگوای وهێرشبەری یانە كەتەلۆنییەكە بەدەستبهێنن .

ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی خستۆتە روو كە دوێنێ دووشەممە فابیۆ باراتیچی بەڕێوەبەری وەرزشی یۆڤانتۆس لە شاری بەرشەلۆنە بووە ولەسەر هەندێ بابەت قسەی لەگەڵ بەرپرسانی بلۆگرانا كردووە وبابەتی سوارێزیش یەكێك بووە لە و باسانەی كراوە . 

بەهۆی هاتنی گریزمان و ئەگەری گەڕانەوەی نیمار بۆ بەرشەلۆنە پێدەچێت هەلی یاریكردن سوارێز لەگەڵ ئەو یانەیە كەمبێتەوە .



AM:11:07:20/08/2019


ئه‌م بابه‌ته 8996 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری