‌میلان كۆتا بڕیاری سەبارەت بە ئەستێرەكەی ریاڵ مەدرید دا

وێستگە سپۆرت-

یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵی كۆتا بڕیار سەبارەت بە گرێبەستكردن لەگەڵ ماریانۆ دیازی هێرشبەری یانەی ریاڵ مەدرید دەدات .

لە ماوەی رابردوو چەند سەرچاوەیەك باسی ئەوەیان كرد كە یانەی میلان هەوڵەكانی چڕكردۆتەوە بۆ گواستنەوەی دیازی هێرشبەری یانەی شاهانە .

نیكۆلا شیرای رۆژنامەنوسی بە ناوبانگ بۆ رۆژنامەی لاگازێتا دیلۆ سپۆرتی ئیتاڵی ئاماژەی بەوە كردووە كە یانەی میلان دەستبەرداری بیرۆكی گرێبەستكردن بووە لەگەڵ دیاز ونایەوێت بیگوازێتەوە ریزەكانی .


AM:11:20:18/08/2019


ئه‌م بابه‌ته 4604 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌