‌مان یونایتد نامەیەك ئاراستەی ریاڵ مەدرید دەكات

وێستگە سپۆرت-

یانەی مانچستەریونایتدی ئینگلیزی  نامەیەك بۆ یانەی ریاڵ مەدرید دەنێرێت وجەختدەكاتەوە كە پۆڵ پۆگبا بۆ فرۆشتن نییە . 

رۆژنامەی میرەری بەڕیتانی ئاشكرای كردووە بەرپرسانی یانەی مانچستەریونایتد نامەیەكیان ئاراستەی بەرپرسانی یانەی شاهانە كردووە و لە نامەكەدا جەختیانكردۆتەوە كە بە هیچ شێوەیەك لەم هاوینەدا دەستبەرداری تواناكانی پۆڵ پۆگبا نابن . ئەو رۆژنامەیە باس لە ناوەرۆكی نامەكە دەكات ودەڵێت مان یونایتد ئاماژەی بەوە كردووە كە ئەگەر 185 ملیۆن پاوەندیشمان بدەنێ ئێمە دەستبەرداری ئەو ئەستێرە فەڕەنسییە نابین . 

ئەم هەواڵە لە كاتێكدایە كە پۆڵ پۆگلا یەكێكە لە ئامانجە هەرە سەرەكییەكانی زیدانی راهێنەری یانەی شاهانە بۆ وەرزی ئەمساڵ . 


PM:03:50:14/08/2019


ئه‌م بابه‌ته 6504 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری