‌پاریس سانجێرمان چاوه‌ڕێی ریاڵ مه‌دریده‌

وێستگە سپۆرت-

یانه‌ی‌ پاریس سانجێرمانی‌ فه‌ڕه‌نسی‌ چاوه‌ڕێی یانه‌ی‌ شاهانه‌یه‌ بۆ گفتووكردن له‌ باره‌ی‌ گرێبه‌ستی‌ نیمار داسێلڤاوه‌ .

رۆژنامه‌ی‌ مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی‌ كه‌ته‌لۆنی‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ كردووه‌ كه‌ له‌ ماوه‌ی‌ 48 كاتژمێری‌ داهاتوودا چاره‌نوسی‌ نیمار به‌ ته‌واوی‌ یه‌كلایی ده‌بێته‌وه‌.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ گفتووگۆكانی‌ نێوان به‌رشه‌لۆنه‌و پاریس كه‌ دوێنێ ئه‌نجامدرا بێ ئاكام بوو ، له‌ ئێستادا كارگێڕی‌ یانه‌ پاریسییه‌كه‌ چاوه‌ڕێی‌ هه‌ڵوێستی‌ یانه‌ی‌ شاهانه‌یه‌ له‌ باره‌ی‌ گرێبه‌ستكردن له‌گه‌ڵ ئه‌و ئه‌ستێره‌ به‌ڕازیلیه‌ .

له‌ كۆتاییشدا رۆژنامه‌كه‌ جه‌ختده‌كاته‌وه‌ كه‌ خلێفی‌ ئاره‌زوو ده‌كات نیمار بفرۆشێت به‌ ریاڵ مه‌درید ، به‌ڵام تا ئێستا خودی‌ یاریزانه‌كه‌ ئاره‌زووی‌ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ به‌رشه‌لۆنه‌ ده‌كات .


PM:12:31:14/08/2019


ئه‌م بابه‌ته 4672 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری