پاریس سانجێرمان ده‌یه‌وێت زه‌برێكی كوشنده له ریاڵ مه‌درید بدات
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی پاریس سانجێرمان فه‌ڕه‌نسی ده‌یه‌وێت هه‌لی دوو دڵی یانه‌ی ریاڵ مه‌درید له گواستنه‌وه‌ی پۆگبا بقۆزێته‌وه‌و گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ ئه‌و ئه‌ستێره فه‌ڕه‌نسییه واژووبكات .
له‌ماوه‌ی رابردوودا پۆگبا ئاره‌زووی خۆی بۆ جێهێشتنی یانه‌ی مان یونایتد نیشانداوه و یانه‌كانی ریاڵ مه‌درید ویۆڤانتۆس نزیكترینن له گواستنه‌وه‌ی .
سه‌باره‌ت به یانه‌ی ریاڵ مه‌درید زیدان ئاره‌زوویه‌كی زۆری هه‌یه بۆ گواستنه‌وه‌ی پۆگبا ، به‌ڵام پیرێزی سه‌رۆكی یانه‌كه هاتنی ئه‌و یاریزانه بۆ یانه‌كه‌ی ره‌تده‌كاته‌وه به‌هۆی داواكاری زۆری مادی شه‌یتانه سوره‌كان وخوی یاریزانه‌كه‌شه‌وه .
یانه‌ی پاریس سانجێرمان ده‌یه‌وێت ئه‌م دۆخه‌ی نێوان زیدان وپیرێز بقۆزێته‌وه و له‌م هه‌فته‌یه‌دا گفتووگۆكانی له‌گه‌ڵ كارگێڕی یانه‌كه‌ی شاری مانچسته‌ر ده‌ستپێبكات بۆ گواستنه‌وه‌ی پۆگبا.
PM:03:02:20/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 14476
جار خوێنراوه‌ته‌وه