‌ئەتلەتیكۆ مەدرید بەرشەلۆنە شۆك دەكات

وێستگە سپۆرت-

یانەی ئەتلەتیكۆ مەدریدی ئیسپانی سكاڵایەكی فەرمی لەسەر یانەی بەرشەلۆنە تۆمار دەكات بەهۆی گرێبەتی ئەنتوان گریزمانی فەرەنسییەوە . 

پێگەی ئی ئێس پی ئێنی جیهانی ئاماژەی بەوە كردووە كە بە شێوەیەكی فەرمی یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید سكاڵایەكی فەرمی لەسەر یانەی بەرشەلۆنە تۆمار دەكات بەهۆی گرێبەستی یانە كەتەلۆنییەكە لەسەر گریزمانی ئەستێرەی نوێی بلۆگرانا . 

ئەو پێگەیە ئاماژەی بەوە كردووە كە لە بەیاننامەكەی پێشوودا یانەی ئەتلەتیكۆ ئاماژەی بەوە كرد بوو كە دڵنیان لەوەی لە مانگی سێ رابردوو یانە كەتەلۆنییەكە لەگەڵ گریزمان گفتووگۆیان كردووە داوایان لەو یاریزانە كردووە كە مەرجی هەڵوەشاندنەوەی بۆندەكەی لە 200 ملیۆن یۆرۆوە بكاتە 120 ملیۆن یۆرۆ ، لەو سكاڵایەشدا ئەتلەتیكۆ داوای بڕی 80 ملیۆن یۆرۆ لە بەرشەلۆنە دەكات .


PM:09:38:19/07/2019


ئه‌م بابه‌ته 6216 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری