‌بابەتی گرێبەستی میلان لەگەڵ مۆدریج یەكلایی بوەوە

وێستگە سپۆرت-

پاولۆ ماڵدینی ئیتاڵی وبەڕێوەبەری وەرزشی یانەی ئەی سی میلان رەتیدەكاتەوە یانەكەیان هیچ جۆرە گفتووگۆیەكی لەگەڵ یانەی ریاڵ مەدرید كردبێت بۆ گواستنەوەی لوكا مۆدریج . 

لە ماوەی رابردوودا رۆنامەی ماركا باسی ئەوەی كرد كە یانەی میلان گفتۆگۆیان لەگەڵ یانەی ریاڵ مەدرید دەستپێكردووە بۆ گواستنەوەی لوكا مۆدریجی كرواتی . 

لە میانەی لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەی فتبۆڵ ئیتاڵیا ماڵدینی بەڕێوەبەری وەرزشی یانەی ئەی سی میلان جەختدەكاتەوە كە ئەوەی لە ماوەی رابردوو سەبارەت بە گفتووگۆی ئێمە بڵاوكراوەتەوە لەگەڵ بەرپرسانی ریاڵ مەدرید بۆ گرێبەستكردن لەگەڵ مۆدریج بە تەواوی هەواڵی نادروست وپروپاگەندەیەو ئێمە هیچ وتوێژێكمان لەگەڵ بەرپرسانی یانەی شاهانە نەكردووە بۆگواستنەوەی ئەو یاریزانە . 


PM:09:34:19/07/2019


ئه‌م بابه‌ته 4700 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌