‌بەرشەلۆنە بڕیاری یەكلایی كەرەوەی داوە

وێستگە سپۆرت-

یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی بڕیاری یەكلاییكەرەوەی داوە كە لە گواستنەوەكانی ئەم هاوینەدا دەستبەرداری تواناكانی هەریەكە لە فلیپ كۆتینهۆی بەڕازیلی و ئیڤان راكیتیچی كرواتی بێت . 

رۆژنامەی سپۆرتی كەتەلۆنی ونزیكی یانەی بەرشەلۆنە لە پەڕەی فەرمی رۆژنامەكەی و بە مانشێتێكی گەورە نوسیویەتی ( ئەوانەی لە پێشترن بۆ فرۆشتن ) ئەو رۆژنامەیە جەختدەكاتەوە كە هەریەكە لە فلیپ كۆتینهۆی بەڕازیلی وئیڤان راكیتیچی كرواتی لە پێشینەی ئەو یاریزانانەن كە یانە كەتەلۆنییەكە دەیانەوێت لە گواستنەوەكانی ئەم هاوینەدا دەستبەرداری تواناكانیان بێت . 

ئەم هەواڵە لە كاتێكدایە كە لە ماوەی رابردوو ڤالڤێردی رایگەیاندبوو راكیتیچ ئەستێرەیەكی بە توانایە وهیوادارم لە یانەكە بمێنێتەوە، بەڵام یانەكە سودی خۆی زیاتر لێك دەداتەوە لە ئەگەری گرێبەستێكی باشدا .


PM:03:59:19/07/2019


ئه‌م بابه‌ته 10068 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌