‌نیمار باسێكی جوان لەسەر رامۆس دەوروژێنێت

وێستگە سپۆرت-

نیمار داسێلڤای بەرازیلی وئەستێرەی یانەی پاریس سانجێرمان باشترین یاریزان دیاری دەكات كە لە ماوەی رابردوودا رووبەڕووی بۆتەوە .

لە میانەی لێدوانێكیدا بۆ بەرنامەی ئۆ مای گۆڵ نیماری ئەستێرەی بەڕازیلی دەڵێت: باشترین بەرگریكار كە لە ماوەی رابردوودا رووبەرووی بومەتەوە سێرجۆ رامۆسی ئیسپانی وبەرگریكاری یانەی ریاڵ مەدرید بووە . 

نیمار دەشێڵێت ئەمەتەنها لە بەر ئەوە نا كە رامۆس خاوەن توانایەكی لە رادەبەدەرە لە بەرگریكردندا ، بەڵكو لەبەر ئەوەش كە خاوەنی توانایەكی گەورەیە لە تۆماركردنی گۆڵدا ولە زۆركاتی هەستیاردا بۆتە فریاد رەسی یانەكەی . 

جێگەی ئاماژەیە ئەو دوویاریزانە زیاتر لە كلاسیكۆ دا رووبەرووی یەكتر بونەتەوە لە نێوان ساڵانی 2013 تا 2017 . 


PM:11:01:18/07/2019


ئه‌م بابه‌ته 3116 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌