‌سكای سپۆرت: بەرشەلۆنە گرێبەستێكی خەیاڵی بۆ نیمار ئامادە كردووە

وێستگە سپۆرت-

یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی گرێبەستێكی خەیاڵی نوێ بۆ گواستنەوەی نیمار داسێلڤای ئەستێرەی یانەی پاریس سانجێرمان ئامادە دەكات .

پێگەی سكای سپۆرتی جیهانی كۆتا زانیاری لەسەر دۆخی نیمار داسێلڤای ئەستێرەی پاری سانجێرمان بڵاو دەكاتەوە . 

ئەو پێگەیە باس لەوە دەكات كە یانەی بەرشەلۆنە لە نوێترین گرێبەستدا پێنج یاریزانی بۆ پاریس سانجێرمان پێشنیاركردووە لەگەڵ بڕی 100 ملیۆن یۆرۆ.

ئەو پێگەیە ناوی یاریزانەكانی بڵاوكردۆتەوە كە هەریەكە لە كۆتینهۆ وعوسمان دیملی وراكیتیچ سمیدۆ وماڵكۆم .

لە ماوەی رابردووشدا یانەی پاریس سانجێرمان رەتیكردەوە بە كەمتر لە 222 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری تواناكانی  ئەو ئەستێرە بەڕازسلییە بێت .


PM:10:06:18/07/2019


ئه‌م بابه‌ته 8260 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری