جه‌یمس یارمه‌تی ریاڵ مه‌درید ده‌دات بۆ ئه‌نجامدانی گرێبه‌ستێكی گه‌وره
وێستگە سپۆرت-
رۆژنامه‌یه‌كی نزیك له یانه‌ی ریاڵ مه‌درید ئاشكرای كردووه كه جه‌یمس رۆدریگێز رێگه بۆ ریاڵ مه‌درید خۆ ده‌كات بۆ ئه‌نجامدانی گرێبه‌ست له‌گه ڤان دی بیكی هۆڵندی دا.
رۆژنامه‌ی ماركای نزیكی یانه‌ی شاهانه ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه یانه‌ی ریاڵ مه‌درید ده‌یه‌وێت ده‌ستبه‌رداری تواناكانی جه‌یمس بێت وهیچ لارییهكیشی نییه كه ئه‌و یاریزانه بفرۆشێت به یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید پاش ئه‌وه‌ی یانه‌ی ناپۆلی له گواستنه‌وه‌ی پاشكه‌شێی كرد .
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ده‌ڵێت رۆشتنی ئه‌و یاریزانه كۆڵۆمبیه رێگه بۆ یانه‌ی شاهانه خۆش ده‌كات تا ئه‌وه‌ی گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ ڤان دی بیكی هۆڵندی وئه‌ستێره‌ی هێڵی ناوه‌ندی یانه‌ی ئه‌یاكس ئه‌مسته‌ردام واژوبكهن ،كه له ماوه‌ی رابردوودا زیدان ئاره‌زووی خۆی بۆ گواستنه‌وه‌ی نیشانداوه .
PM:02:02:18/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 10692
جار خوێنراوهتهوه