‌مۆندۆ هەواڵێكی سەیر لەسەر گریزمان بڵاو دەكاتەوە

وێستگە سپۆرت-

ئەنتوان گریزمانی فەڕەنسی وئەسێرەی یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید لە یەكەم رۆی راهێنانەكانی ئەتلەتیكۆ ئامادە نابێت ویانەكەشی سزای دەدات . 

دوێنێ گریزمان ئاماژەی بەوە كردوە كە بەشداری یەكەم راهێنانی یانەكەی ناكات بەهۆی ئەو بەیاننامەیەی یانەكەی وشێوازی مامەڵەی یانەكە .كە هێرشێكی توندیان كردە سەر ئەو ئەستێرە فەرەنسیەو یانەی بەرشەلۆنەش .

رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ ی نزیك لە یانەی بەرشە لۆنە ئاماژەی بەوە كردووە كە گریزمان ئامادەیی یەكەم راهێنانی یانەكەی نابێت وبەوهۆیەوە یانەكەی سزای دارای ئەو ئەستێرەیە دەدات . 

هاوكات گریزمان لەگەڵ هاورێكانیدا گەشتی باشوری ئیسپانیا ناكات و ئەمەش هیندەی تر بەرپرسانی ئەتلەتیكۆی نیگەران كردووە .


PM:11:07:07/07/2019


ئه‌م بابه‌ته 7220 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌