‌چەند كورتە هەواڵێكی گرنگی ئەمڕۆ

وێستگە سپۆرت-

یانەی مان یونایتد داواكارییەكانی دی خیا جێبەجێ دەكات وگرێبەستەكەی نوێ دەكاتەوە 

رۆژنامەی میرەر: مان یونایتد بڕیاریداوە موچەی دی خیا لە 250 هەزار پاوەندی هەفتانەوە بكاتە 300 هەزار پاوەند 

یانەی ئیڤەرتۆن ئارەزووی گواستنەوەی دیگۆ كۆستای هێرشبەری ئەتلەتیكۆ دەكات 

بە فەرمی یانەی پاریس سانجێرمان گرێبەستی لەگەڵ میتشێل باكەری یاریزانی لاوی ئەیاكس واژووكرد  بۆ ماوەی چوار ساڵ وبە گرێبەستێكی ئازاد

یانەی مان سیتی دەیەوێت گرێبەستی فێرناندینهۆ نوێ بكاتەوە 

رۆژنامەی میرەر: شوكردان موستافی نزیكە لە جێهێشتنی ئارسیناڵ

یانەی ئەستۆن ڤێلا نزیكە لە گواستنەوەی ستۆریدجی هێرشبەری لیڤەرپوڵ 

یانەی فیۆرنتینای ئیتاڵی دەچێتە گفتووگۆ لەگەڵ وێستهام بۆ گواستنەوەی چیچاریتۆ 

گۆنزالۆ هیگواین ئامادەیە رووبكاتە یانەی رۆما 

تیۆ هێرناندز یاریزانی نوێی میلان: دەمەوێت مێژوو لەگەڵ یانە نوێیەكەم بنوسمەوە 

رۆژنامەی لاگازێتا دیلۆ سپۆرت : دۆنارۆما دەیەوێت لەگەڵ میلان بەردەوام بێت


PM:06:03:07/07/2019


ئه‌م بابه‌ته 5352 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌