بابەتی گەڕانەوەی ئەلڤێس بۆ بەرشەلۆنە یەكلایی بوەوە
وێستگە سپۆرت-
یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی رەتیدەكاتەوە گرنگی بە تواناكانی دانی ئەلڤێسی بەڕازیلی وئەستێرەی پێشووی یانەی پاریس سانجێرمان دابێت .
لە ماوەی رابردوودا چەندین سەرچاوە ئاماژەیان بەوە كردكە یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی هەوڵی گەڕانەوەی ئەلڤێسی 36 ساڵ دەدات بۆ یانەكەی تا ئەوەی شوێنی نیڵسۆن سمیدۆ بگرێتەوە كە نزیكە لە جێهشتنی یانەكە .
رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی ئاشكرای كردووە كە بەرپرسانی یانەی بەرشەلۆنە هیچ گرنگیەكیان بە تواناكانی ئەو یاریزانە نەداوەو هەوڵی گواستەوەیان نەداوە وئەوەی كە لە ماوەی رابردوو باس كراوە تەنها هەواڵی ناراست بووە .
ئەم هەواڵە لە كاتێكدایە كە ئەلڤێس لە كۆتایی ئەم وەرزە یانەكەی جێهێشت وئامادەنەبوو گرێبەستەكەی نوێبكاتەوە .
PM:05:05:07/07/2019
ئهم بابهته 13604
جار خوێنراوهتهوه