رۆژنامه‌ی لیكیب هه‌واڵێكی خۆش ده‌داته هانده‌رانی ریاڵ مه‌درید
وێستگە سپۆرت-
رۆژنامه‌ی لیكیبی فه‌ره‌نسی جه‌ختده‌كاته‌وه كه له ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوودا ریاڵ مه‌درید گرێبه‌ستی پۆگبا یه‌كلایی ده‌كاته‌وه .
رۆژنامه‌ی لیكیب ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه پیرێز و ریاڵ مه‌درید له كۆتا رۆژه‌كانی یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی پۆڵ پۆگبادان وگفتووگۆكان بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه به‌رده‌وامه .
ئه‌و رۆژنامه فه‌ره‌نسیه باس له‌وه‌شده‌كات كه ریاڵ مه‌درید زۆر به‌جدی هه‌وڵی گواستنه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌ستێره‌یه ده‌دات ، به‌تایبه‌ت كه له ماوه‌ی رابردوودا ئاره‌زووی رۆشتنی له یانه‌كه‌ی نیشانداوه .
له كۆتایشدا لیكیب باسی ئه‌وه‌ی كردووه كه هه‌واڵی گواستنه‌وه‌ی پۆگبا له له‌لایه‌ن ریاڵ مه‌دریده‌وه له چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوودا ده‌بێته هه‌واڵێكی راستی .
PM:12:58:07/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 14832
جار خوێنراوه‌ته‌وه