ناوی جه‌یمس رۆدریگێز ده‌به‌سترێته‌وه به یانه‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراوه‌وه
وێستگە سپۆرت-
جه‌یمس رۆدرێگزی كۆڵمبی و ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی ریاڵ مه‌درید ناوی ده‌به‌سترێته‌وه به یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌دریدی ئیسپانییه‌وه .
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له‌و یاریزانه‌وه ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه جه‌یمس رۆدرێگز به كارگێڕی یانه‌كه‌ی راگه‌یاندووه بیرۆكه‌ی چونی بۆ یانه‌ی ناپۆی له یاد كردووه و ده‌یه‌وێت رووبكاته یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید .
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه باس له‌وه‌ش ده‌كات كه ئه‌م بڕیاره‌ی جه‌یمس پاش ئه‌وه هاتووه كه سیمۆنی راهێنه‌ری ئه‌تله‌تیكۆ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فونی له‌گه‌ڵ ئه‌و ئه‌ستێره كۆڵۆمبیه ئه‌نجامداوه وئاره‌زووی خۆی بۆ گواستنه‌وه‌ی نیشانداوه .
له كۆتایشدا ئه‌و سه‌رچاوه‌یه باسی ئه‌وه‌شی كردووه كه ئه‌تله‌تیكۆ ئاماده‌یه 40 ملیۆن یۆرۆ له پێناو گواستنه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه خه‌رج بكات.
PM:12:10:07/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 8692
جار خوێنراوه‌ته‌وه